|
|
کۆمه‌ڵه‌ی
پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ی.ن.ک
ژماره:
رۆژ:26.02.2008
هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ی.ن.ک
سه‌باره‌ت به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان
وا جارێکی تر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد چنگی گڵاویان گیر کردوه له سنگ و به‌رۆکی نیشتمانه‌که‌مان.دیسانه‌وه دوژمنێکی تر
به‌هه‌مان ئایدۆلۆژیای ره‌گه‌زپه‌رستی و کۆنه‌په‌رستی جاران، هێرشی ناڕه‌واو به‌ربڵاویان ده‌ست پێ کرد دژ به‌رۆڵه‌و به خاک و
وڵاته‌که‌مان له ژێر په‌رده‌و بیانوی له‌ناو بردنی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان که ئه‌وانیش وه‌ک رابردووی ئێمه به‌شێکن
له هێزی پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌ری خاک و ووڵات و ره‌مزێکی شۆرشگێری ئه‌م میلله‌ته‌ن.
تا ئێستا له‌و هێرشه ناره‌وایانه‌دا که کراوه‌ته سه‌ر به‌شێک له گونده‌کانی ناوچه‌ی بادینان، زه‌ره‌رێکی زۆری مادی و گورزێکی
گه‌وره‌ی له ژێر خانی ئابوری ئه‌و گوندانه داوه و ترس و دڵه‌راوکێیه‌کی زۆری له ناو خێزانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا دروست کردوه و
ئاواره بوونی سه‌دان خێزانی لێ که‌وتۆته‌وه ، بۆیه ئێمه‌ش چۆن له رابردوودا به‌ره‌نگاری هێزو سوپاکه‌ی رژێمی له‌ناوچوی
به‌عس ده‌بوینه‌وه، له ئێستاشدا به هه‌مان مه‌بده‌ئو قه‌ناعه‌ته‌وه ئاماده‌ین هه‌مان گیانفیدایی و هه‌مان خه‌بات ئه‌نجام بده‌ین
گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ئاماده بن و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربرن....که هه‌رچه‌نده بروامان وایه نه کێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌که‌مان و
نه پارتی کرێکاران هیچیان به چه‌ک و زه‌بروزه‌نگ یه‌کلایی نابنه‌وه، رابردویش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که زه‌بروزه‌نگ ئه‌نجامی باشی
نه‌بووه‌و ماڵوێرانی و زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ک هه‌بوه‌و ده‌شبێت.
راگه‌یاندنی
کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی
ی.ن.ک