|

به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
2006
به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه
1.به‌رز راگرتنی رۆڵی دیاری پێشمه‌رگه له خه‌باتی بێوچانی نه‌ته‌وه‌که‌مان،ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه وه‌ک مه‌شخه‌ڵێکی رووناکی رێبازی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یمان بێت.
2.کار ده‌کات بۆ چه‌سپاندنی دیموکراتیه‌ت و خه‌بات ده‌کات بۆ گه‌شه‌پێدان وچه‌سپاندنی پرنسیپه‌کانی دیموکراتیه‌ت وکۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌ت.
3.بروای ته‌واوی به مافه‌کانی مرۆڤ هه‌یه‌و کار ده‌کات بۆ چه‌سپاندنی برگه‌کانی جارنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌کوردستان دا‌و پشتگیری مافی ره‌وای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات.
4.هه‌وڵ و کۆششی به‌رده‌وام ده‌دات بۆ ژیانێکی ئارام و ئاسووده بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌کی راسته‌قینه‌و دانه‌براوله خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا.
5.نه‌فره‌ت له هه‌موو شێوه‌یه‌کی تاقم وتاقم گه‌ری و ده‌سته‌گه‌ری ده‌کات،هه‌موو ووزه‌و توانایه‌کی ئه‌خاته گه‌ر بۆ له‌ناوبردنی.
په‌یره‌وی ناوخۆ
ئه‌م کۆمه‌ڵه یه به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندوبوونی ئێمه‌ی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی دانه‌براوی دێرینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه،کۆبه‌ندی خواست وموعاناتی ئاستی نزمی گوزه‌رانی زوربه‌مانه که ئه‌زمونه‌کانی رابردوو فێریان کردوین.
مادده‌ی یه‌که‌م
ناو:کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
شوێنی کارکردن:له‌م بارودۆخه‌دا باره‌گای سه‌ره‌کی له سلێمانی ده‌بێت وله کاتی پێویست دا ده‌کرێت له هه‌ر شوێنێکی تر باره‌گا دابنرێ
مادده‌ی دووه‌م:
ا.کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی،رۆشنبیری، ئابورییه.
ب.کۆمه‌ڵه‌که تایبه‌ته به پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی (ی.ن.ک)وکار ده‌کات بۆ به‌رز راگرتنی ناوی پێشمه‌رگه به‌گشتی و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی مێژووی پر شانازی پێشمه‌رگه‌کانی(ی.ن.ک)و به‌گه‌ر خستنه‌وه‌ی هه‌موو تواناکانیان بۆ سه‌ر خستنی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌وخه‌باتی ره‌وای رزگاری خوازی گه‌لی کوردستان و چاککردنی گوزه‌ران و ژیانی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان.
مادده‌ی سێ یه‌م
مه‌رجه‌کانی به ئه‌ندام بوون له کۆمه‌ڵه‌که‌دا
ا.مه‌رجه پێشمه‌رگه بووبێ له ساڵانی پێش راپه‌رین تاوه‌کو(5.3.1991)به‌بێ ته‌سلیم بونه‌وه له یه‌که‌یه‌کی پێشمه‌رگانه یان ئۆرگانه‌کانی ی.ن.ک.
ب.هه‌ڵوێستی دژی نیشتمانی و کوردایه‌تی نه‌بووبێ.
ج.بروای به به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵه هه‌بێت
د.به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه بکات
ه.ساڵانه بری(6000)دینار ئابوونه بدات
مادده‌ی چواره‌م
مافه‌کانی ئه‌ندام
ا.مافی ده‌نگدان وخۆپاڵاوتن بۆ هه‌موو ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵه،هه‌موو ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه مافی خۆپاڵاوتنی هه‌یه‌بۆ ئۆرگانه‌کانی سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵه جگه له‌و ئه‌ندامانه‌ی له حزب و ده‌وڵه‌ت کاره‌کانی (مه‌کته‌بی سیاسی،سه‌رکردایه‌تی،لێپرسراوو جێگری فه‌رمانده‌یی،لێپرسراو وجێگری مه‌ڵبه‌ند،وه‌زیرو جێگری وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ری گشتی)یان له ئه‌ستۆدایه‌و به فیعلی ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن یان هاوشێوه‌کانیان.
ب.مافی ره‌خنه‌و سه‌رنج و پێشنییار پێشکه‌ش کردن
ج.سودمه‌ند بوون له‌و خزمه‌ت وئمتیازه(کۆمه‌ڵایه‌تی،ته‌ندروستی،مه‌عنه‌وی،ماددی)یانه‌ی هه‌یه که کۆمه‌ڵه په‌یداو پێشکه‌شی ده‌کات
د.داواکردنی هاوکاری پێویست له کۆمه‌ڵه‌که.
ه.له‌کاتی مردن‌دا ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌که وه‌کو که‌سێک له(له لیستی نه‌مران)دا مافی ده‌مێنێ و پارێزراو ده‌بێت ده‌گوێزرێته‌وه بۆ وارسه‌که‌ی
مادده‌ی پێنجه‌م
ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه
پابه‌ند بێت به رێنمای وبریاره‌کانی کۆمه‌ڵه‌که خه‌بات بکات له پێناو ئامانجه گشتیه‌کاندا
پابه‌ند بێت به‌کارو پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵه وه‌ک(کۆبونه‌وه،سیمینار،راگه‌یاندن،راپه‌راندنی یاسایی و ره‌سمی...هتد
مادده‌ی شه‌شه‌م
له ده‌ستدانی ئه‌ندامێتی کۆمه‌ڵه
وازهێنانی ئاره‌زوومه‌ندانه به نوسینی داوای وازهێنان1
ماوه‌ی دوو ساڵ ئابوونه نه‌دات2
3.کارکردن له دژی کۆمه‌ڵه‌که‌و ئامانجه‌کانی
4.هه‌رکه‌سێک به تاوانێکی ئابڕوو به‌ر حوکم درابێت
5ئیشوکاری رۆژانه‌ی به ئاقاری ده‌سته‌و ده‌سته‌گه‌ری ببات له‌ناو کۆمه‌ڵه‌که‌دا
6.ده‌رکراومافی تانه‌دان(طعن)ی هه‌یه‌له بریاره‌کانی ده‌رکردنی له دادگای تایبه‌تی یان ئانجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان
مادده‌ی حه‌وته‌م
هۆکاره‌کانی ده‌رکردن
1.کۆمه‌ڵه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌کار بهێنێ
2.به پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌که کار بکات
3له‌سه‌ر تاوانێکی له‌که‌دارحوکم درابێت
مادده‌ی هه‌شته‌م
سزادان
ا.سه‌رنج راکێشان
ب.ووریا کردنه‌وه
ج.ئاگادارکردنه‌وه
د.تجمید
ه.لابردن
و.ده‌رکردن(هه‌موویان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی باڵادان
مادده‌ی نۆیه‌م
ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵه
ا.کۆنگره:به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له کۆمه‌ڵه‌که‌دا،پێک ده‌هێنرێ له سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ونابێ ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتر تێپه‌ڕ بێت به‌سه‌ر به‌ستنیدا،ده‌بێت لێژنه‌ی دامه‌زرێنه‌ر له گونجاوترین کاتدا کار بکات بۆ سازدان وئاماده‌کردنی کۆنگره
ب.ئه‌نجومه‌نی باڵا:پێک دێت له نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی(ی.ن.ک)له سه‌رتاسه‌ری کوردستان دا.به‌ڵام له ئێستادا بریتی ده‌بێت له (15)ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و (2)ئه‌ندامی یه‌ده‌گ هه‌ر ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی باڵا له سێ کۆبونه‌وه‌ی له سه‌ر یه‌ک یان (5)کۆبونه‌وه‌ی پچڕپچڕ بێ هۆ ئاماده‌ی کۆبونه‌وه نه‌بووله ئه‌نجومه‌نی باڵا لا ده‌برێت
ج.سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن:له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵاوه هه‌ڵده‌بژێردرێ،ته‌نها ووته بێژی کۆمه‌ڵه ده‌بێت وده‌سه‌ڵاته‌کانی دیاریکراو ئه‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه
د.کۆمه‌ڵه چه‌ند راوێژکارێکی بواره‌کانی(ئیداری،راگه‌یاندن،په‌یوه‌ندی،یاسایی)ده‌بێت بۆ رایی کردنی کاریئ ئه‌و بوارانه‌بۆ یارمه‌تی دان وهاوکاری ئه‌نجومه‌نی باڵاکار ده‌که‌ن وله‌کاتی پێویستدا بانگهێشتی کۆبونه‌وه ده‌که‌ین بۆ راوێژ
ه.به‌رپرسی به‌شه‌کانی(ئیداره،دارایی،په‌یوه‌ندی،راگه‌یاندن،کاروباری پێشمه‌رگه ،یاسا،وه‌رزش و هونه‌ر)که له کۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵادا ده‌ست نیشان ده‌کرێن،به‌رپرسانی ئه‌م به‌شانه لێپرسراون له کار‌و چالاکی به‌شه‌کانیان وپێشکه‌ش کردنی راپۆرتی
پێویست و پێشنیاز بۆ بریاردانی ئه‌نجومه‌نی باڵا له سه‌ریان
مادده‌ی ده‌یه‌م
دارایی کۆمه‌ڵه‌که پێک دێت له
یارمه‌تی و بودجه‌ی ره‌سمی له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه 2
ئابوونه‌ی ئه‌ندامان 3
کۆمه‌ک وهاوکاری دۆست ولایه‌نگران4.
5.داهاتی کار‌و پرۆژه‌کان ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه هه‌یبێت
ته‌واو