|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ناوزه‌نگ ماڵپه‌ڕی ( پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ی . ن . ك ) ه به سڵاوێکی گه‌رمه‌وه و به خۆشــــحاڵییه‌وه ( پێشـــــــمه‌رگه دێرینه‌کانی ی . ن . ك ) بڕیاریاندا به کردنه‌وه‌ی ماڵـپه‌ڕێکی تایبه‌ت به خۆیان ، که جگه له خۆیان که‌سانی نیشـــــتمانپه‌روه‌ر وشۆڕشـــــگێڕ و دڵسۆزی تری ئه‌م میلله‌ته ده‌توانن نوسین و ڕاو پێشنیاری خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن ..پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کـێتی نیشـــتمانی کوردستان ، ئه‌و که‌سانه‌ن که تا ئێستاش وه‌ک هه‌ر هاووڵاتیه‌کی تری ئاسایی ئه‌م کوردسـتانه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، ڕۆژانه وه‌ک هه‌ر که‌مده‌رامه‌تێکی تری ئه‌م وڵاته کاریگه‌ری گرانی بازاڕ و فه‌راهه‌م نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ژانیان له‌سه‌ره‌و خۆشیان به به‌شێکی جـیانه‌کراوه‌و دانه‌بڕاو له‌خه‌ڵک ده‌زانن... ئێمه که پێشــــمه‌رگه بووین و له شـــاخ ده‌ژیاین ، له‌گه‌ڵ خه‌ڵــــکی گونده‌کــاندا ئـــــاوێته بووین ، ژیان و مردنمان وه‌ک‌یه‌ک و پێکه‌وه بوو ، له‌به‌رئه‌وه ئێستاش به‌شێک له داخوازی و معانــاته‌کانمان هی ئه‌وانه‌و لێیان دانابڕێین خۆمان و کۆمه‌ڵه‌کـه‌شـــمان خه‌بات ده‌که‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی مێژووه دزراوه‌که‌مـــان وپاکردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌مان له‌هه‌ر شــــێواندن و ده‌ستکاریه‌ک که کرابێ و پاکردنه‌وه‌ی ڕوخسار و ده‌رخستنی خه‌باتی شۆڕشـگێڕانه‌ی پڕ له شانازیمان ...ووشه‌ی ( نــــــاوزه‌نگ ) پتر له ( 30 ) سـاڵه لامان پیرۆزه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی گـــــوندی ناوزه‌نـــگ ( هــــاوبه‌شه( سنگ و مێخ ) ی ســـنوری نێوان عێــــراق و ئێران له‌سه‌ر دڵ و ناوه‌ڕاســـــتی ئه‌م گــــونده داکوتراوه ، که وای کردووه به‌شــــێک له ماڵه‌کانی ئه‌م گونده‌ی خستوه‌ته به‌ری کوردســـتانی عێراق وبه‌شێکی تری کوردســــــــتانی ئێران.. .گـــــوندی ناوزه‌نــگ لانــکه‌یه‌کی بێ‌غه‌م و پارێزه‌رێکی ئه‌منی نهێنیه‌کانی سه‌ره‌تای شــــۆڕشی نوێ بوو ، زۆرێک له باره‌گاکــانی ســــه‌رکردایه‌تی له‌وێ بوون ، له‌وێ خه‌ڵــک و پێشـــــــمه‌رگه وســـه‌رکردایه‌تی له‌یه‌ک ئه‌چوون وجیاوازییان نه‌بوو ، ڕۆحه‌کان تێکه‌ڵ بوون کوردایه‌تیه‌کی پاک و ڕاســـــــته‌قینه.تیۆریه به‌رزه‌کانی ڕه‌وشتی شۆڕشگێڕانه لێره‌وه دائه‌ڕێژران که به پێوه‌ری ئه‌نــــدازه‌یی ده‌کران و وای کردبوو که ڕه‌نجـــــده‌ران و کرێکاران و خوێنــــدکاران وجوتیــــــاران وه‌کو مۆم به له‌سه‌رخۆیی ئه‌توانه‌وه بۆی ..... له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌مان ناو ناوه (ناوزه‌نگ) تا بیسه‌لمێنین له دووری سه‌دان کیلۆمه‌تری جه‌سـته‌مان . . . له‌ویادانه‌ی جارانمان دانه‌بڕاوین و به ڕۆح و خه‌یاڵ و ڕه‌فتارمان هه‌رله‌وێین . . کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ی.ن.ک
.
|
میوانانی سه ر هێڵ
|
|||||||||||||||||||||||