|
||||||
![]()
|
له‌یادی 33 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و32 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی نوێ ی گه‌له‌کامان دا باره‌گای نوسینگه‌ی (باڵه‌کی) کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ی.ن.ک و پێشه‌نگای فۆتۆگرافی شه‌هیده نه‌مره‌کان وپێشمه‌رگه‌کانی خه‌باتی شاخ له شارۆچکه‌ی چۆمان کرایه‌وه...
ئه‌مڕۆ 5-6له رێوره‌سمێکی شایسته‌دا به ئاماده بوونی هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و به‌رێز ئازاد جوندیانی به‌رپرسی ده‌زگای ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و جێگر‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی سۆران و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی دڵسۆزی ناوچه‌که له ساڵیادی دامه‌زراندنی ی.ن.ک دا باره‌گای نوسینگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ی.ن.ک له شارۆچکه‌ی چۆمان کرایه‌وه هه‌رله‌و یاده پرشکۆیه‌دا پێشه‌نگایه‌کی فۆتۆگرافی شه‌هیده نه‌مره‌کان و پێشمه‌رگه‌ی خه‌باتی شاخ کرایه‌وه بۆ ده‌رخستنی رۆڵی پێشمه‌رگه‌و به‌رزراگرتنی گیانی پاکی شه‌هیدان و خه‌باتی بیوچانیان له شۆرشی نوێ ی گه‌له‌که‌مان دا. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ووتاری ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان به‌بۆنه‌ی یادی 33 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ک وهه‌ڵگیرساندنی شۆرشی نوێ ی گه‌له‌که‌مان خوێندرایه‌وه
ووتاری ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ی.ن.ک له یادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و رێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی باره‌گای نوسینگه‌ی باڵه‌کایه‌تی کۆمه‌ڵه‌که له چۆمان
|
![]()
|
||||