|

ناوزه‌نگ:هه‌ڤاڵی به‌رێز کاک جبار یاوه‌ر جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و
ووته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ کاروباری پێشمه‌رگه
سڵاوێکی پێشمه‌رگانه
به‌سڵاوێکی زۆره‌وه چه‌ند پرسیارێکت لێ ده‌که‌ین
به مه‌به‌ستی به‌خشینی به‌رجاو روونی زیاتر بۆ پێشمه‌رگه
دێرینه‌کان سه‌باره‌ت به گوزه‌رانی داهاتوویان و خانه‌نشین
کردنیان که رۆژانه زوربه‌یان چه‌نده‌ها پرسیاری جۆراوجۆرمان
ئاراسته ده‌که‌ن
ناوزه‌نگ:
هه‌موولایه‌ک ده‌زانێ که له‌مێژه(یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه)
له په‌رله‌مان ده‌رچووه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه هۆی چیه تا
ئێستا هیچی دیارنییه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگاداری بین کاری
پێنه‌کراوه؟ته‌نانه‌ت رێنمایشی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه‌وفه‌رمانده‌ییه‌وه پێده‌رنه‌چوه؟
جه‌بار یاوه‌ر:
هۆکه‌ی دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه‌و په‌سه‌ند نه‌کردنی بوودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه
به‌هۆکاری یه‌که‌م و یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی هه‌رسێ
وه‌زاره‌تی(ناوخۆ،دارایی،پێشمه‌رگه) بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری
هه‌رێمی کوردستان به‌یه‌ک جۆر رێنمایی و له‌یه‌ک کاتدا ئه‌و
یاسایه جێبه‌جێ بکه‌ین.
ناوزه‌نگ:
به‌رێزتان وه‌ک راوێژکار.له دانیشتنێکدا پێت راگه‌یاندین
که(یاسای خانه‌نشینی پێشمه‌رگه) هیچ شتێک نه‌ماوه که باش بێت
بۆ پێشمه‌رگه نه‌خرابێته ناوی،به‌رای زۆرکه‌س له‌ئاستی پێویستدا
نییه به‌به‌راورد له‌و خه‌باته مه‌زنه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان
کردوویانه بۆهێنانه‌دی ئه‌م رۆژه پرله‌سه‌رڤرازییه، رای
به‌رێزتان چۆنه، ئه‌و خاڵه گه‌ش و به‌رچاوانه چین که‌ئێمه
نه‌مان توانیوه لێیان تێبگه‌ین و بۆ داهاتوو گرنگن؟
جه‌باریاوه‌ر:
چوار یاسای په‌یوه‌ندیدار به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌بوو که
پێویستی به هه‌موارکردن و یه‌کخستن هه‌بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
لیژنه‌یه‌کی فراوان له‌هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی و فه‌لک و هه‌ردوو
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێکهێنرا که ئه‌ندامه‌کانی که‌سانی پسپۆر
له‌بواری سه‌ربازی و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی به‌رێز له هه‌ردوو
کۆمه‌ڵه و دوای چه‌نده‌ها دانیشتن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لیژنه‌ی
پێشمه‌رگه‌و په‌رله‌مان و که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌نده‌ها یاسای
جه‌نگاوه‌رانی دێرینی وڵاتانی جیهان و که‌ڵک وه‌رگرتنیش له هه‌ندێ
برگه‌ی یاسایی سه‌ربازی نوێ ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراق و له‌دوای
ساڵێک و چوار مانگ کارکردن ناوه‌رۆکی ئه‌م چوار
یاسایه(یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،یاسای خزمه‌ت وخانه‌نشینی
پێشمه‌رگه،یاسای خانه‌نشینی که‌مئه‌ندامی پێشمه‌رگه‌و یاسای
پاراستنی پێشمه‌رگه) گه‌ڵاڵه‌کراو پاشان له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند کراو هه‌وڵ درا هه‌رچی ئیمتیازاتی
مومکینه له‌رووی یاساییه‌وه له یاساکه هه‌بێت وبۆ ئه‌وه‌ی
به‌باشی له‌لایه‌ن گشت برایانی تێکۆشه‌ری دێرین بخوێندرێته‌وه
هه‌وڵ ده‌ده‌ین وێنه‌یه‌ک به‌سیدی بده‌ینه برایانی سایتی
ناوزه‌نگی به‌رێز بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی له ئاینده‌دا.
ناوزه‌نگ:له کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی
کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا له
به‌رواری 21/1/2008 پێت راگه‌یاندین ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراقێش
نه‌چێته ژێرباری ئه‌و بوودجه زۆره‌ی داواکراوه بۆ خانه‌نشین
کردنی (90)نه‌وه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه ئه‌رکی سه‌رشانی حکومه‌تی
هه‌رێمه که خۆی بۆی ته‌رخان بکات ،ئه‌گه‌ر وایه بۆ نه‌کراوه؟
جه‌بار
یاوه‌ر:به‌ڵێ وا له‌کۆبونه‌وه‌ی کارگێرانی فه‌رمانده‌یی گشتی رۆژی
13/4/2008 له باره‌گای وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ کاروباری پێشمه‌رگه
بریاردرا لیژنه‌ی باڵای پێداچونه‌وه به لیستی خانه‌نشینی
پێشمه‌رگه له‌م هه‌فته‌دا کۆبوونه‌وه بکه‌ن به‌سه‌رپه‌رشتی
هه‌ڤاڵی به‌رێز (مسته‌فای سه‌ید قادر) بۆ ئاماده‌کردنی لیسته‌کان
به‌پێی پله‌ی سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌ش کردنی به‌سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ند کردنی و جێبه‌جێ کردنی
له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
ناوزه‌نگ:
له‌یه‌کێک له برگه‌کانی یاساکه‌دا نووسراوه که(ساڵانی خزمه‌تی
پێش راپه‌رین)چه‌نددانه هه‌ژمار ده‌کرێت هه‌ندێک له‌و
پێشمه‌رگانه‌ی خانه‌نشین بوون و مووچه‌کانیان له‌خانه‌نشینی
سلێمانی وه‌رده‌گرن سه‌ردانی(گشتی خانه‌نشینی) یان کردووه بۆ
دووچه‌نددانه کردنی پێشمه‌رگایه‌تی کردنی پێش راپه‌رینیان،
ئاگاداریان کردوونه‌ته‌وه که ئه‌و دووچه‌نددانه‌یه به‌هیچ جۆرێک
بۆ زیاد کردنی مووچه به‌کارنایه‌ت،ئه‌گه‌ر وابێت مووچه‌ی پێ زیاد
نه‌کرێت سووده‌که‌ی چی ده‌بێت بۆ گۆرینی ژیانی پێشمه‌رگه؟ ئه‌گه‌ر
پێت وانییه راستیه‌که‌ی چۆنه؟
جه‌بار یاوه‌ر:
مه‌به‌ست له ئه‌ژمار کردنی ساڵانی خزمه‌تی پێش راپه‌رین به دوو
ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین به‌ر له راپه‌رین
ساڵانی خزمه‌تی نه‌گاته راده‌ی یاسایی بۆ خانه‌نشین که 15
ساڵه که‌ڵک له‌و دوو چه‌ندانه له ئه‌ژمارکردنی خزمه‌ته وه‌رگرێ
و یان ئه‌گه‌ر هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین له‌وه‌زیفه‌یه‌کی
مه‌ده‌نی بێت که‌ڵک له‌و دووچه‌ندانه‌یه له ئه‌ژمار وه‌ربگرێت بۆ
مه‌به‌ستی(علا‌وه وترفیع) ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تی
وه‌زیفی مه‌ده‌نی خۆی جگه له‌وه‌ش له‌کاتی حسابکردنی بری
مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی دێرین به پێی( بری کۆی دوامووچهx
کۆی مانگی خزمه‌تی) لێره ئه‌ژمارکردنی ئه‌و خزمه‌ته
به‌دووئه‌وه‌نده که‌ڵکی هه‌یه بۆ زیاد کردنی مانگه‌کانی خزمه‌تی
که رۆڵی هه‌یه له زیادکردنی مووچه‌که‌ی.
ناوزه‌نگ:
به‌ریزت ده‌زانیت زۆربه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان معاناتیان له‌و
غةدرةوةية
که له‌مووچه‌ی فیئه جۆراوجۆره‌کاندا لێیان کراوه،هه‌وڵی ئه‌م
کۆمه‌ڵه‌یه وزۆر رێکخراوی تریش بۆ ئه‌وه بوو ئه‌و غةدرانة
نه‌هێڵرێت، که‌چی له‌م مانگه‌وه فیئه و یه‌که‌کانی کا به‌رزترین
ئاستی مووچه‌یه سه‌د هه‌زار دیناریان بۆ زیاد کراوه له کاتێکدا
نزمترین ئاستی مووچه له فیئه‌ی پێنج دا 31 سی ویه‌ک هه‌زار
دیناریان لێبراوه،به‌رای به‌رێزت ئه‌مه‌یه جۆری چاره‌سه‌رکردن و
گێرانه‌وه‌ی عه‌داله‌ت؟
جه‌بار یاوه‌ر:
بۆ زیاتر به‌رچاوروونی برایانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین که فیئه‌کان
(پله‌ی خانه‌نشینی نییه) به‌ڵکو پله‌ی وه‌زیفی یه به پێ ی ئه‌م
زیادکردنی مووچه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق هه‌رێمی کوردستانش
ده‌گرێته‌وه،مووچه‌ی ئه‌وانیش وه‌کو فه‌رمانبه‌ره‌نه‌وه‌کو
خانه‌نشین مووچه‌که‌یان زیادده‌کات به‌ڵام وه‌کو دیاریمان
کرد ئه‌وه کاتییه‌و زۆری نه‌ماوه که ئه‌و پلانه
(فیئه‌کان،کارگێری فه‌رمانده‌یی،فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی....هتد)
نامێنێ وهه‌موو برایانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و پێشمه‌رگه‌ی نوێش
به‌پێ ی ئه‌م یاسا نوێیه خانه‌نشین ده‌کرێن و وه‌ک ودیاریمان کرد
له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیژنه باڵاکه کۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته بۆ چاره‌سه‌رکردنی ریشه‌یی ئه‌و کێشه‌یه.
ناوزه‌نگ:
به‌ڵێن وابوو به‌مووچه‌ی فیئه‌کان دا بچنه‌وه‌و بکرێت به پله‌ی
سه‌ربازی له‌م بواره‌شدا که‌مته‌رخه‌می و سستی ده‌بینرێت، هۆی چی
یه؟ که‌ی جێبه‌جێ ده‌کرێت؟
جه‌بار یاوه‌ر:وه‌ک
دیاریمانکرد له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێشوو دا که دوینێ
13/4/2008 له کۆبوونه‌وه‌ی کارگێرانی فه‌رمانده‌یی گشتی
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز جه‌نابی (مسته‌فای سه‌ید قادر) جێگری
فه‌رمانده‌ی گشتی و جه‌نابی (شێخ جعفر شێخ مسته‌فا) وه‌زیری هه‌رێم
بۆ کاروباری پێشمه‌رگه وکارگێرانی فه‌رمانده‌یی پاش گفتوگۆیه‌کی
تێر‌و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاماده‌کردنی لیستی خانه‌نشینی
پێشمه‌رگه به پێ ی پله‌ی سه‌ربازی و نه‌هێشتنی ناونیشانه‌کانی
تر(فیئه ،کارگیری،فه‌رمانده‌ی،فه‌رمانده.....هتد) بریاردرا له‌م
هه‌فته‌یه‌دا لیژنه‌ی باڵا کۆببێته‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز کاک
مسته‌فا سه‌ید قادر به‌مه‌به‌ستی یه‌کلایکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه
و ئاماده‌کردنی لیستی خانه‌نشین به پله‌ی سه‌ربازی گونجاو له‌گه‌ل
یاسای خزمه‌ت وخانه‌نیشنی پێشمه‌رگه.
ناوزه‌نگ:
داواکارین هیمه‌تێکی جه‌ریئانه ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌زووی
ده‌رکردنی وورده‌کاری رێنماییه‌کان بۆ بۆ یاساکه له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی دارایی وفه‌رمانده‌ییه‌وه تا
ئه‌و یاسانه له‌وه‌زیاتر دوانه‌که‌وێت،هه‌موو لایه‌ک ده‌زانێت که
ته‌مه‌ن و ژیانی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ئه‌وه‌نده کات و
ئه‌وه‌نده‌مان نامێنێ .
جه‌بار
یاوه‌ر: به‌هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ
ده‌درێت که رینمایی تایبه‌ت ده‌ربچێت بۆ جێبه‌جێ ی
ناوه‌رۆکی ئه‌و یاسایه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان و وه‌ک دیاریمان کرد له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی پێشوودا
که پێكهێنانی کابینه‌ی نوێ ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وپه‌سه‌ند
کردنی میزانیه‌ی 2008 ی حکومه‌تی هه‌رێم و یه‌کخستنی ئه‌و سێ
وه‌زاره‌ته (دارایی،ناوخۆ،پێشمه‌رگه)و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له جێبه‌جێ کردنی ناوه‌رۆکی
داواکاری دیاری کراوی به‌رێزتان.
ناوزه‌نگ:
سوپاسی به‌رێزت ئه‌که‌ین بۆ رونکردنه‌وه‌کانت........
|